دەستبەسەرکردنی چوار ئەندامی خێزانێکی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتالاعاتی بوکانەوە
بەیانی ڕۆژی شەممە ٢٣ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٥، هێزەکانی ئیدارەی ئیتالاعاتی بوکان، بەبێ پێشکەشکردنی هەر حوکمێکی یاسایی، هێرشیان کردە سەر شوێنی کاری چوار ئەندامی خێزانێکی کوردی خەڵکی گوندی «کانی ڕەش» لە ناوچەی میرئاوای ئەم شارە و دەستبەسەریان کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستنەوە.
ئەم کەسانە کە حەسەن، مەسعوود و ناسر قورغچی (سێ برا) و شەهاب قورغچی (کازنیان) دەگرنەوە، پێشتر چەندین جار بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرابوو. دەگوترێت یەکێک لە هۆکارەکانی فشارە ئەمنییەتییەکان بەسەریانەوە، ناڕەزایەتییان بووە لە دانانی کانێکسەکانی سوپای پاسداران لەبەردەم دووکانەکانیان و ئەو تێکچوونەی لە کاری بازرگانی و ژیانی ڕۆژانەیاندا دروستی کردووە.
تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانیانەوە بەردەست نییە.





Comments