دانیال نیازی، گەنجێکی ١٩ ساڵەی خەڵکی شیروان لە مەترسیی ئێعدامدا؛ ئەشکەنجە، دانپێدانانی زۆرەملێ و نادیاریی دۆخی دادوەری
بەپێی ڕاپۆرتی کانونی مافی مرۆڤی ئێران، دانیال نیازیا، گەنجێکی ١٩ ساڵە و کرێکارێکی خەڵکی شیروان، کە ڕۆژی ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا، بەبێ پێشکەشکردنی هەر حوکمێکی یاسایی و بە هێرشی توندوتیژانەی هێزە ئەمنییەتییەکان دەستبەسەر کراوە، دوای تێپەڕبوونی نزیکەی ١٠ مانگ، هێشتا لە دۆخێکی نادیاریی یاساییدا بەسەر دەبات و ڕووبەڕووی تۆمەتە قورسەکانی وەک «محارەبە» و مەترسیی دەرکردنی حوکمی ئێعدام بووەتەوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دانیال لە ٢٤ کاتژمێری یەکەمی دەستبەسەرکردنیدا، بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، خراوەتە ژێر ئەشکەنجەی توندی جەستەیی و دەروونی. هەروەها، لە ماوەی ئەم دەستبەسەرکردنەدا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری هەڵبژێردراوی خۆی بێبەش کراوە و ناڕەزایەتییەکەشی بەرامبەر بە بڕیاری دەستبەسەرکردنی کاتی ڕەت کراوەتەوە.





Comments