۱۶ی ئادار، یادی ساڵی کارەساتى حەڵەبجەیە؛
- Komala Swiss
- 2 days ago
- 1 min read
ڕۆژێک کە جیهان شاهیدی یەکێک لە ترسناکترین تاوانەکانی سەدەی بیستەم بوو.
لەو ڕۆژەدا هەزاران ژن و پیاو و منداڵی بێتاوان لە هێرشی کیمیایی دا ژیانیان لەدەستدا و شارێکی تەواو لە ناو گازە کوشندەکاندا بوو بە شانەی تاوانێک دژی مرۆڤایەتی. حەڵەبجە بوو بە نیشانەی ئازاری گەلێک کە بووە قوربانی دیکتاتۆریەت، شەڕ و نادادپەروەری.
یادکردنەوەی حەڵەبجە تەنها بیرخستنەوەی کارەساتێکی مێژوویی نییە؛ بەڵکو یادخستنەوەی بەرپرسیارێتییەکە کە لەسەر شانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە. بێدەنگی لە بەرامبەر ئەم جۆرە تاوانانەدا ڕێگا بۆ دووبارەبوونەوەیان خۆش دەکات.
ئێمە لە یادی ئەم کارەساتەدا بە ڕێز سەرمان دادەنێین بۆ یادى قوربانیانی حەڵەبجە و جارێکی تر جەخت دەکەینەوە لەسەر پێویستی پاراستنی کرامەتی مرۆڤ، دادپەروەری و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە تاوانانە.
یادی قوربانیانی حەڵەبجە هەمیشە زیندوو












Comments