ژینۆ بابامیری، کچی بەندکراوی سیاسیی کورد ڕزگار بابامیری، لە ڕیزی ڕووخسارە ئیلهام بەخشەکانی ڕۆژنامەی فاردیەن لە ساڵی ٢٠٢٥ دانرا.
- Komala Swiss
- 3 days ago
- 1 min read

«دەتوانین قارەمان بین: ئەو مرۆڤە ئیلهام بەخشانە کە لە ساڵی ٢٠٢٥ دا لە سەرتاسەری جیهان لەگەڵیاندا چاوپێکەوتنمان بووە»
ڕۆژنامەی گاردیەن لە وتارێکدا بەم سەردێڕە لە ڕێزی یەکەمی دە کەس لە ڕووخسارە ئیلهام بەخش و کاریگەرە جیاوازەکانی خۆی لە وڵاتە جیاوازەکان هەڵبژاردووە.
«باوکم هەموو کات دەیوت: “Berxwedan jiyan e” _ بەرخۆدان ژیانە. ئێستا من تەنیا ئەو کارە دەکەم کە ئەو فێری کردم: بەرخۆدان.»
ژینۆ بابامیری، خەڵکی بۆکان و دانیشتووی وڵاتی نۆڕوێژ لەم بارە و وتووێژە لە «بەرخۆدان ژیانە» وەک ڕەمزی بەرخۆدانی خۆی یادی باوکی دەکات.
ڕزگار بابامیری بەندکراویی سیاسیی کوردە کە سزای سێ جار سێدارەدانی بە سەردا سەپابوو و بەم دواییانە سزای سێدارەی ناوبراو هەڵوەشاوەتەوە و چاوڕێی سزای نوێیە.
لەم ناونانی تایبەتەی گاردیاندا، ژینۆ بابامیری بە هۆی چالاکی لە گۆڕەپانی دادپەروەرخوازی و دامەزراندنی گروپی «کچانی دادپەروەرخواز» لەگەڵ مریەم حسەینی منداڵی بەندکراویی سیاسیی لە سێدارە دراو، مێهدی حسەینی، کەوتووە بەر سەرنجی تایبەتەوە.
لەم بابەتەدا لە خەبات و ڕۆحیەی ژینۆ بابامیری بەم شێوەیە یاد دەکرێتەوە کە خەباتی ناوبراو «دیپا پرنت» ژنی ڕۆژنامەوانی گاردیانی خستووەتەوە بیر خەباتی پێش کوشتنی ژینا ئەمینی لە ئێراندا.
ژینۆ بابامیری و «کچانی دادپەروەرخواز» بێ گومان بەشێکی گرینگ لە خەبات لەگەڵ سزای سێدارە لە ئێرانن، پرسێک کە هەمووان بۆ لای دادپەروەریی نزیکتر دەکاتەوە.




Comments