🛑ڕاپۆرتی تایبەتی هەنگاو لەسەر چڕکردنەوەی سەرکوتی ئەمنی لە کوردستان هاوکات لەگەڵ ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- Komala Swiss
- Jun 30
- 1 min read
🔸لە دوای دەستپێکی شەڕی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئیسرائیل، شەپۆلێک لە سەرکوت و دەستبەسەرکردن لە ئێران دەستی پێ کردووە کە دەرەنجامەکانی بەتایبەت لە کوردستان بەرچاو بووە؛ بەشێوەیەک کە شارەکانی کوردستان بەشێکی جێی سەرنجی لە دەستبەسەرکردن، لەسێدارەدرانی سیاسی، کوژرانی حکومەتی و نیزامیکردنی شارەکانیان لەخۆ گرتووە. لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا زیاتر لە ۳۰۰ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە یەک کەسیان لەژێر ئەشکەنجەدا کوژراوە. هەروەها منداڵێک و لاوێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون و سێ بەندکراوی سیاسیی کورد لەسێدارە دراون.
🆔 @Hengaw_kurdi

Comments