چوونەژوورەوەی هەموو بەرپرسان و دیپلۆماتکارانی ڕژێمی ئێران بۆ پەرلەمانی ئەورووپا قەدەغە کرا
- Komala Swiss
- Jan 12
- 1 min read
ڕۆبێرتا مێتسولا، سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند کە لەم ساتەوە، چوونەژوورەوەی هەموو دیپلۆماتکاران، بەرپرسان و نوێنەرانی ڕژێمی ئێران بۆ باڵەخانەکانی ئەم پەرلەمانە قەدەغەیە.
بەپێی ئەم فەرمانە، ئەم قەدەغەکردنە دەستبەجێ لە هەموو بارەگاکانی پەرلەمانی ئەورووپا جێبەجێ دەکرێت کە شارەکانی بروکسەل، ستراسبۆرگ و لوکسەمبورگ دەگرێتەوە.
سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا هۆکاری ئەم بڕیارە یەکلاکەرەوەیە بۆ «سەرکوتکردنی توندوتیژانەی خۆپیشاندانەکان لەلایەن تارانەوە» گەڕاندووەتەوە. بەم هەنگاوە، دەستڕاگەیشتنی فەرمیی نێردراوانی کۆماری ئیسلامی بە یەکێک لە گرنگترین دامەزراوە بڕیاردەرەکانی ئەورووپا بە تەواوی پچڕا.




Comments