هۆشداریی هەنگاو سەبارەت بە بەرزبوونەوەی جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوانی سیاسی و مەزهەبی لە ئێراندا
- Komala Swiss
- 2 days ago
- 1 min read

🔶 بەپێی ڕاپۆرت و بەڵگە کۆکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە (٢٠٢٦)، سەپاندن و جێبەجێکردنی سزای (سێدارە) دژ بە چالاکانی سیاسی و مەزهەبی لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە.
بە پشت بەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکانی هەنگاو، لە ماوەی کەمتر لە پێنج مانگی ڕابردوودا، سزای سێدارەی لانی کەم ٤٣ بەندکراوی سیاسی و مەزهەبی لە بەندیخانە جیاوازەکانی ئێراندا جێبەجێ کراوە. هاوکات و هەر لەو ماوەیەدا، بۆ ٤٢ کەسی دیکەش لە چالاکانی سیاسی و مەزهەبی سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.




Comments