موجتەبا و مەیسەم وەیسی لە چالاکانی مەدەنیی خەڵکی کرماشان لەلایەن سپای پاسدارانەوە کوژران
- Komala Swiss
- 2 days ago
- 1 min read
مەیسەم وەیسی و براکەی موجتەبا وەیسی لە چالاکە ناسراوەکانی کولتووریی کورد و لە دامەزرێنەرانی کتێبخانەی کوردیی دەرەدەرێژ لە کرماشان و لە شوێنکەوتووانی ئایینی یارسان کە دوای ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو بە نهێنی دەژیان، دوای گەمارۆدانی ماڵی شوێنی ژیانیان لە یەکێک لە گوندەکانی داڵاهۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران کوژران. چارەنووسی هاووڵاتییەکی دیکەش کە خاوەنی ماڵەکە بووە هێشتا نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی پێنجشەممە ٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٦، پەناگە و شوێنی حەوانەوەی نهێنیی مەیسەم وەیسی و براکەی موجتەبا وەیسی لە گوندی «قەڵا کەوەش» سەر بە شاری داڵاهۆ لە پارێزگای کرماشان، لە لایان هێزەکانی سپای پاسدارانەوە گەمارۆدرا و هێزە چەکدارەکان بەبێ هیچ جۆرە ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە لە چوار لاوە تەقەیان لەم ماڵە کرد و لە ئەنجامی ئەم دەستڕێژە ئامانجدارەدا، مەیسەم و موجتەبا وەیسی لە جێدا گیانیان بەخت کرد.






Comments