بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی گیان بەختکردوانی ڕێگای ئازادی، لە سویس


ئەمڕۆ بە بانگەوازی هاوپەیمانی پارتە کوردییەکان لە سویس، ڕێوڕەسمێک بۆ یادکردنەوەی گیان بەختکردوانی ڕێگای ئازادی بەڕێوەچوو.
لە ئەم ڕێوڕەسمەدا، ژمارەیەک لە چالاکوانان و نوێنەرانی کورد لە هەموو چوار بەشی کوردستان بەشدار بوون و جەختیان لەسەر پێویستی یەکگرتوو بوون و هاوبەشی نێوان هێزە سیاسییەکان و کۆمەڵگەی کوردستان کرد.
ئەم ڕێوڕەسمە بە بەشداریکردنی بەرفراوانی نوێنەرانی پارتەکان و لە کەش و هەوایەکی تەواو شۆڕشگێڕ و پڕ لە هەست و سۆزدا بەڕێوەچوو.
بەشداربووان هەروەها جەختیان لەسەر بەردەوامی هاوکاریکردن و بەهێزکردنی یەکگرتوویی نەتەوەیی کردەوە.







Comments