🔺#بەپەلە | حکومەتی ڤەنزوێلا ڕووخا.
- Komala Swiss
- Jan 3
- 1 min read

▫️ ترەمپ هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلای پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند کە “نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆک کۆمار و هاوسەرەکەی دەستگیرکراون و لە ڤەنزوێلا دوورخراونەتەوە”.
ڕۆژی شەممە 3ی 1ی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیالدا نووسیبووی کە ئەمریکا “ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان”ی دژی ڤەنزوێلا ئەنجامداوە، لە ئەنجامدا “مادورۆ و هاوسەرەکەی دەستگیرکراون و لەو وڵاتە دوورخراونەتەوە”.
بە گوتەی ئەو، ئۆپەراسیۆنەکە "بە هاوکاری لەگەڵ هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسای ئەمریکا" ئەنجامدراوە و بڕیارە وردەکاری زیاتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کاتژمێر 11ی بەیانی بە کاتی ئەمریکا لە مار-ئە-لاگۆ ڕابگەیەنرێت.
کۆتایی هاتنی هەموو دیکتاتۆرەکان شتێکی روونە لە مێژوودا و ئێرانیش جیاواز لەوانی تر نییە.
بە هیوای ئازادی 🤘🤘🤘



Comments