ئاگاداریی بەپەلەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ وەرگرتنی بەڵگەی تاوانەکانی ئەم دواییە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە
- Komala Swiss
- Jan 12
- 1 min read
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە بڵاوكردنەوەی ئاگادارییەکی گرینگ، لە خۆپیشاندەران، شایەتحاڵان، کارمەندانی پزیشکی و هەموو ئەو کەسانەی كە بە زانیاری و بینینی ڕاستەوخۆ سەبارەت بە سەرکوتکارییەکانی ئەم دواییە لە ئێران زانیارییان هەیە، داوای كردووە كە بەڵگەكانیان بۆ ئەم ڕێکخراوە بنێرن.
بە پێی ئەم ئاگادارییە، کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی وێڕای چڕکردنەوەی سەرکوتی کوشندە لە ناڕازییان لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئێران، بە سەپاندنی کۆت و بەند و پچڕانی ئینتەرنێت، هەوڵی شاردنەوەی ڕەهەندە ڕاستەقینەکانی پێشێلکارییە گەورەکانی مافی مرۆڤ و تاوانە نێودەوڵەتییەکان لە ڕای گشتی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەدەن.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لەو کەسانە کردووە کە زانیاریی دروستیان سەبارەت بە گیانلەدەستدان، برینداربوون و تەقەکردن لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و بارودۆخی نەخۆشخانەکان و ساردخانە و ناوەندەکانی فەرماندەیی و جێبەجێکردنی سەرکوت هەیە و دەستیان بە هەر ئامرازێكی پەیوەندیکردن ڕادەگات بە هەر شێوەیەک بێت، پەیوەندیی بەم ڕێکخراوە بکەن.
ڕێکخراوەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە وەرگرتنی بەڵگەی بینراو، لەوانە دیمەنی تەقەکردن، پووكەی فیشەک، وێنەی بریندارەکان، تەرمی گیانبەختكردووان و بەڵگەی دیکۆمێنتاریی دیکە، ڕۆڵێکی گرنگییان لە تۆمارکردن و بەدواداچوونی ئەم تاوانانە بە شێوەیەکی یاسایی هەیە.
هەروەها ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای کردووە کە ئەم هێڵی پەیوەندییە بۆ دووبارە بڵاوکردنەوەی هەواڵەکان لە فەزای ئەلیکترۆنیدا بەکارنەهێنن و تەنها بۆ پێدانی زانیاری و بەڵگەنامەی تەرخان بکەن.
لە کۆتاییی ئەم ڕاگەیاندنەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە ئامانجی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەی ورد و یاسایی، بڕیارە تا ئەو جێگایەی کە بتوانێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەبارەی تاوانە نێودەوڵەتییە بەردەوامەکانی دژ بە خۆپیشاندەران لە ئێران ئاگادار بکاتەوە. ناسنامەی پەیوەندیکەران دەپارێزرێت و هەموو لایەنێكی ئەمنی ڕەچاو دەکرێت.
ژمارەی پەیوەندیکردن لە ڕێگەی واتساپ و سیگناڵ و تێلێگرامەوە:
00447961421578




Comments