کوژرانی لاوێکی خەڵکی جوانڕۆ بە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران
- Komala Swiss
- Dec 16, 2024
- 1 min read
لاوێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی سوهەیب ئەحمەدی لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراو. سوهەیب لە کاتێکدا هیچ کاڵا و شت و مەکێکی پێ نەبووە، تەقە لە ئۆتۆمبێلەکەی کراوە و سێ گولە بەر جەستەی کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

Comments