درێژەی گرتن و بێ ئاگایی لە چارەنووسی خەبات ئێراندووست
- Komala Swiss
- Oct 16, 2024
- 1 min read
دوو هەفتە بەسەر دەسبەسەرکرانی خوبات ئێراندووست، هاووڵاتییەکی شاری بوکان تێدەپەڕێت و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی بوونی نییە. بێ ئاگابوون لە چارەنووسی ئەم هاوڵاتیە نیگەرانی بنەماڵە و کەسوکاری زیاتر کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە کوردە، لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا، لە چاوپێکەوتنی پارێزەر، پەیوەندی تەلەفۆنی و سەردانی بنەماڵەی بێبەش بووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە زیادی کرد: تا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بۆ زانینی چارەنووس و شوێنی مانەوەی سەرکەوتوو نەبوون.
خەبات ئێراندووست ڕۆژی چوارشەممە ١١ی مێهر ١٤٠٣ بە بێ فەرمانی دادگا لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
کاک ئیراندووست تەمەنی ٤٣ ساڵە، کوڕی عومەر، خێزاندارە و خاوەنی یەک منداڵە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاووڵاتییە کوردە دەست نەکەوتووە.

Comments